پخش آنلاین
ماڵئاوایی چەن بە زامە
ئەڕۆی بڕۆ، لێت تێناگەم
ھەرچەند نەبیت، سوور بزانە
یادت لە دڵم، دەرناکەم
وا ھەست نەکەی من ڕۆیشتووم
دڵم هەر لات بە جێ ماوە
ڕۆحم بەچەشنی لاولاوێک
لە دەوری باڵات ئاڵاوە
چاوەکانم کز و ماتن
بزەش لە لێوم تۆراوە
ھەرچەند پڕم لە ئەشقی تۆ
بەڵام تینم تیا نەماوە
دڵم هێزی لێ بڕاوە و
ئەوهەموە لێت پاڕامەوە
ھەستت نەکرد پێت نەزانی
ئاوڕێکت لێنەدامەوە
ئەی ئەو کەسەی خۆشم ویستی
بۆچی بەو جۆرەت گریاندم
خۆدەتزانی دڵ هی تۆیە
بۆچی پەڕوپۆت شکاندم
لە کاتێکدا ئامێزی تۆ
تەنیا ماڵو مەنزڵگام بوو
بەجێت هێشتم دڵ ڕەقانە
ئاخر کافر کوا خەتام بوو
بەجێت هێشتم بێڕەحمانە
ئاخر کافر
کوا خەتام بوو

نظرات کاربران
0 نظر